سەرۆک وەزیران خواستی عێراقی بۆ کاراکردنی لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ میسر پشتڕاست دەکاتەوە

سیاسی
  • 5-03-2023, 16:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی"سەڕۆک وەزیران ،خواستی عێراقی بۆ کاراکردن لە لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ میسر دووپات کردەوه ، هاوکات "موستەفا مەدبولی " هاوتا میسیریەکەی ئاماژەی بەگرنگی کارکردن و هاریکاری دوو قۆڵی نێوان هه ڕدوو وڵات کرد بۆ ڕووبه ڕووبوونەوەی کاریگەڕییەکانی قەیران و ئاستەنگه جۆراوجۆرەکان .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتی "محەمەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیران و "موستەفا مەدبولی"سەرۆک وەزیرانی کۆماری میسری عەرەبی دانوستانە فەرمییەکانی نێوان وەفدەکانی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی سەردانی فەرمی سەرۆک وەزیران بۆ قاهیرەی پایتەخت، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ئەو وڵاتە.
     لەو میانەیەدا " سودانی" جەختی له "پەیوەندی برایەتی هەردوو گەل و وڵاتی برای کردەوە، بۆ پەڕەپێدانی هاریکاری هاوبەش،لە ئاست و بوارەجیاجیاکاندا، خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بە ووەڵامدانەوەی بانگهێشتنامەکه بۆ کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەر لەگەڵ لایەنی میسری.
     جەختیشی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ کارکردن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاستی جێبەجێکردن.
     لایەن خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی میسر جەختی لە گرنگی کارکردن و هاوکاری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەریی ئەو قەیران و تەحەدیانە کرد کە جیهان پێداتێپەر دەبێت. هەروەک"ویستی حکومەتی میسر بۆ هەنگاوی جێبەجێکردن و کردەوەی بەرجەستە سەبارەت بە هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کردەوە ، بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا. 
     هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، لایەنی عێراقی ئامادەیی دەربڕی بەرامبەر بە پتەوکردنی چوارچێوەی هاوکاریی دووقۆڵی لەگەڵ کۆماری میسری عەرەبی، هەروەها دیراسەکردنی واژۆکردنی ژمارەیەک ڕێککەوتنی هاوبەش لە میانەی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەش، کە بڕیارە لە مانگی ئایار یان مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت