بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بەردەوام بوونی لە دەستپێشخەری بۆ دابینکردنی پارە بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون پشتڕاستکردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکردوە" کە بەردەوامە لە دابینکردنی پارە بۆ داواکارییەکانی ئەو هاوڵاتیانەی کە ئارەزووی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەن لە ڕێگەی دەستپێشخەری قەرزی خانووبەرەوە.
بەیاننامەکەی بانکی ناوەندی ئەوەشی خستۆتەروو ، کە هەموو ئەو داواکاریانەی کە پێشتر پێشکەشی ئەو بانکانە کراون کە لە دەستپێشخەرییەکەدا هاتوون بۆ سندوقی نیشتەجێکردنی عێراق، پارەیان بۆ دابیندەکرێت.