بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی هەمیشەیی بۆ ڕێكخستنی چەك و سنوورداركردنی چەك بۆ وڵات كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پرۆگرامە جیهانییەكانی چەكی ئاگرین لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان و ماددە هۆشبەرەكان سیمۆنێتا گراسی، كۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی هەمیشەیی بۆ ڕێكخستنی چەك و سنوورداركردنی لە دەوڵەتدا، بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی و نوێنەرانی سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵێك بابەت لە بەرنامەی كاردا گفتوگۆیان لەسەر كرا و ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارە سستەمی و یاساییە توندەكان كرا بۆ جێبەجێكردنی چەك لە دەستی دەوڵەت، مۆڵەتپێدانی یاسایی چەك و ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی بێ مۆڵەت و ئاماژەی بەوەشكرد كە پێشنیار و بەرنامە لەلایەن نوێنەرانی ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پێشكەشكرا كە دەتوانرێت بە ئامانجی سنوورداركردنی چەك بۆ دەوڵەت بەكاربهێنرێت.
وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی وۆرك شۆپەكانی داهاتوو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندییە ئەسڵیەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەرنامانەی كە بە پاڵپشتی خودی فەرمانگەكە خراونەتەڕوو، بەو پێیەی ڕێككەوتن كرابوو لەسەر دانانی بەرنامەیەك بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و دامەزراوە ئەمنییەكان كە گونجاو بێت لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان.