بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی (5) كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرجەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسری باكووری ڕاگەیاند.
دەستەكەلە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : توانیویەتی بە هەوڵ و بەدواداچوونێكی ورد بۆ سەرجەم كاڵاكان لە بەندەری ئوم قەسری باكووری وڵات و لە ڕێگەی سەرچاوەكانی خۆمانەوە، هەماهەنگی كارەكان بكەین و هاوكاری لەگەڵ ناوەندی گومرگی و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی (5) كۆنتێنەر كە (ماتۆڕسكیلی نوێ و شیعریەی كونافە و زەردەچەوە) كە هەموویان لەو ماوەیە یاساییە تێدەپەڕێنن كە ڕێگەیان پێدراوە بۆ مانەوەیان لە بەندەرەكە بەبێ پێداچوونەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك لە دەستەی بەڕێوەبردن پێكهێنرا، ڕاپۆرتێكی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و كەرەستەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی ئوم قەسر كران بۆ ئەوەی بابەتەكە بخەنە بەر چاوی دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.