عێراق سەرۆكایەتی كارەكانی خولی (98)ی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی كاری عەرەبی لە قاهیرە دەكات

ناوخۆ
  • 5-03-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغدا-   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی سەرپەرشتی كارەكانی خولی 98ی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی كاری عەرەبی لە قاهیرە كرد.
    بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند: وەزیری كار ئەحمەد ئەسەدی لە میانی مەراسیمی كردنەوەی دانیشتنەكەدا بەخێرهاتنی ڕێكخەران و بەشداربووانی دانیشتنەكە و نوێنەری وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی فایز عەلی موتەیڕی بەڕێوەبەری گشتی كرد لە ڕێكخراوەكە.
    ئەسەدی بە پێی بەیاننامەكە جەختی لە پێویستی گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی كرێكارانی ناوچەكە كردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : كاری دانیشتنەكە باسكردنی كۆمەڵێك بابەتی لەخۆدەگرێت، لەوانەش ڕاپۆرتێك لەبارەی بارودۆخی كرێكارانی گەلی  فەلەستین و تاوتوێكردنی دەستكەوتەكانی ڕێكخراوی كاری دامەزراوەیی عەرەبی لە ماوەی ڕابردوودا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها كارەكە بریتییە لە پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی ئەنجامی كارەكانی خولی 43ی لێژنەی پسپۆڕانی یاسایی تایبەت بە پەرەپێدانی توانا، ڕاپۆرتی ئەنجامی كارەكانی خولی 21ی لیژنەی كاروباری كاری ژنانی عەرەبی و ڕاپۆرتی ئەنجامی كارەكانی خولی 42ی لیژنەی ئازادییەكانی سەندیكاكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد كرد كە بەغدا میوانداری كارەكانی دانیشتنی (97)ی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی كاری عەرەبی كرد لەماوەی 16-17ی ئۆكتۆبەری 2022.