ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت ڕەشنووسی هەمواركردنەوەی ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 5-03-2023, 14:14
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە زێدان خەڵەف ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند كە ڕەشنووسی هەمواركردنی ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە.
    خەڵەف لە وتارێكدا لە میانی دانیشتنەكەدا كە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : بڕیاردرا بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ مافەكانی مرۆڤ و ئەندامێتی نوێنەرانی وەزارەتی داد و كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و ئەمینداریەتی ئەنجومەنی گشتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە لە جێبەجێكردنی سەكۆی وەزاریدا هات كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكراوە و لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەكە لەماوەی دوو هەفتەدا چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بە ئامادەبوونی یونامی ئەنجامدا،بە ڕەشنووسێكی هەمواركردنەوە هاتینە دەرەوە كە بە نوسراوێكی فەرمی لە نووسینگەی سەرۆكی حكومەتەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو ڕەشنووسی یاسایەی كە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە چەند تێبینییەكی پێشتر لەبەرچاو گرتووە كە لە ڕەشنووسەكەدا ئامادەبوون.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرنجی ئەو تێبینیانەی گرت كە پێشتر سەبارەت بەو ڕەشنووسی یاسایە كە زیاتر لە 12 ساڵە لەژێر گفتوگۆدایە و لیژنەیەكی پسپۆڕی پێكهێنا و ڕەشنووسی هەمواركردنەوەیەكی خستە پێش ئەنجومەنی نوێنەران.