وەزارەتی كار: سەكۆیەكی پیشەیی كە دەستی كار بۆ كەرتی تایبەت دابین دەكات

ناوخۆ
  • 5-03-2023, 14:11
  • +A -A

    بەغدا –  -INA ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وردەكاری سەكۆی پیشەكانی بۆ دابینكردنی هەلی كار لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە ڕوونكردەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم سەكۆیە یەكەم ئەزموونە لەسەر ئاستی عێراق بۆ بەستنەوەی گەنجانی هەلی كار بە كەرتی تایبەت.
    نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتەكە دوای هاوكارییەكانی لەگەڵ ژمارەیەك ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و لە ڕێگەی حكومەتی خزمەتی نیشتمانییەوە، كە گرنگیدان و پاڵپشتیكردنی گەنجان و دابینكردنی هەموو ئامرازەكانی لە پێشینەی كارەكانی داناوە كە شایستەیان دەكات بۆ بەشداریكردن لە بازاڕی كاردا دەستیپێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  سەكۆی پیشەكان بە یەكەم سەكۆی عێراق دادەنرێت، بۆ بەستنەوەی ئەو گەنجانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن لەگەڵ كەرتی تایبەت، هەروەها بۆ دابینكردنی ئەو كارە لێهاتوو و هەمەچەشنەی كە پێویستیانە بۆ هاندان و چالاكردنی بازاڕی كار هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی لە ئێستادا بۆ پێشخستنی پێشكەوتن و گەشەپێدان لە جیهاندا، بۆیە وەزارەت سەكۆی پیشەی دەستپێكرد بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بگەنە كۆمپانیا و خاوەن كارەكان، هەروەها بۆ فرمانگە و سەنتەرەحكومی و تایبەتەكان و بەش و ناوەندەكانی پەیوەست بە ڕاهێنان و كاركردن.
    چوارشەممەی ڕابردوو ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خستنەبازاڕی سەكۆی (مهەن)ی بۆ دامەزراندنی هەلی كارخوازان لە كەرتی تایبەت ڕاگەیاند.
    ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی (GIZ) دووپاتی كردەوە كە خستنەبازاڕی سەكۆی (مهەن) بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونی ئاژانسەكە بە هاوبەشەكانی، هاوكات دوای خستنەبازاڕی سەكۆی (مهەن) پڕۆژەی دیكە و نوێی لە عێراق ڕاگەیاند.
    لەكاتێكدا نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بەتایبەتی بۆ گەنجان دووپاتكردەوە.