سودانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسری لەقاهیرە کۆبووەوە

سیاسی
  • 5-03-2023, 14:07
  • +A -A

    بەغداـ INA
     محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی کۆبووە، لەچوارچێوەی سەردانە فەرمیەکەی ئەمڕۆ بەیانی رۆژی یەکشەممە بۆ قاهیرە پایتەختی میسر. 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک لەڕاگەیندروێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی ناردووە، ڕاگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو ووڵات و شێوازەکانی پتەوکردنی باسکران، هەروەها چەند پرسێکی هەرێمایەتی ونێودەڵەتی کەجێگای بایەخی هەردوولان لەگەڵ ئەکتیڤکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکان لەپێناو بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو ووڵاتی برا تاوتووێکران.
     سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیی عێراق دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لەسەر کاری هاوبەشی زیاتر وکردنەوەی ئاسۆیی نوێ لەبواری هاریکاری وتەواوکاری وچەند بواری تردا. 
    لەلایی خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر خواست وئامادەیی ووڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا، وشانازی خۆشی بەعێراق وپێگە و ڕۆڵەکەی لەناوچەکە دووپاتکردەوە.