نەینەوا – ا ه ع پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ پێنج شەممە، گۆڕێكی بەكۆمەڵی لە ناوەراستی موسڵی كۆن دۆزییەوە كە تەرمی سەركردەكانی تیرۆریستانی داعشی لەخۆگرتبوو. لای خۆیەوە نەقیب ئەحمەد عوبەیدی وتەبێژی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزە ئەمنییەكان لە ناوەراستی موسڵی كۆن تەرمی 60 سەركردەی تیرۆریستانی داعشیان دۆزییەوە، وتیشی ئەو تیرۆریستانە دوای هەڵهاتنیان لەبەرەكانی جەنگ بەشێوەیەكی بەكۆمەڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعش خۆیانەوە گوللەباران كراون.