بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕایگەیاند، میوانداری خالید شوانی وەزیری داد دەكەن بۆ تاوتوێكردنی سێ دۆسیە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لیژنەی یاسایی پەرلەمانی ئەمڕۆ میوانداری خالید اوانی وەزیری دادی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : میواندارییەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر گرێبەستی ئۆتۆماتیكی لە بەشی تۆماری خانووبەرە و نووسراوی داد و جێبەجێكردن، جگە لەوەی باس لە گرێبەستی كارتی خانووبەرە كراوە، هەروەها باس لە كێشەی زیندانییەكان كراوە لە بەشەكانی چاكسازی و خۆراكدان و ووزەی هەڵمژین و پاسەوانیكردن.