بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بارانبارین دەكات لە سبەینێوە دەستپێدەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات لە پاش نیوەڕۆدا و هەندێكجاریش هەورەبروسكە روودەدات، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم بۆ چڕییەكی مامناوەند لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات كە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باشوور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە هەندێك شوێن لە نیوەڕۆوە و لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، لە بەشی باكووریش لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەدا كە كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند بە چڕی كە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند كە دەبێت و لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت و لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و ڕەشەبا دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕوونیشیكردەوە : كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە هەرێمی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سوك تا مامناوەند، لەهەندێ كاتدا هەورە تریشقە دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكووریش هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند كە ڕەشەبا دەبێت هەندێك جار، پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو: