بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف گەڕاندنەوەی 82 هاوڵاتی عێراقی لە ناوچە بوومەلەرزەییەكانی توركیا بۆ سبەی ڕاگەیاند.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سبەی دووشەممە كاروانێكی وشكانی كە پێكهاتووە لە (82) عێراقی لە ناوچە بوومەلەرزەییەكانی توركیاوە بەرەو عێراق دەگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی دەرەوە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆ كۆمەڵگەی عێراقی لە توركیا.