ئەمڕۆنرخی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكان سەقامیگیری بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 5-03-2023, 11:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك 152 هەزار و 500 دینار تۆماركرا، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 152 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك تۆماركرا.
    پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە هەزار و 300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتویەتی بۆ بانكەكان لە ڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیەوە، و بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەفرۆشرێت لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سودمەندی كۆتایی.