بەغداد / INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند"کە چوار هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن لە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانی موسەننا و زیقار و کەربەلا ئاشکراکرد .
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندوە"تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پارێزگای موسەننا،دوای لێکۆڵینەوە و وردبینی و بەدواداچوون و چاودێری بۆ سەرپێچییەکان "دەستی بەسەر نوسراوێک دا گیرت بە پێچەوانەی یاساوە،کە بەهاکەی (1,480,000,000) دینار بوو.
هەروەک لە هەڵمەتێکی تردا دەست بەسەر (67) مامەڵەدا گیرا،کە ڕاپۆرتی پزیشکی ساختەیان تێدابوو،بە مەبەستی وەرگرتنی یارمەتییە داراییەکان کە بۆ چاودێری تەرخانکرابوو،ڕاپۆرتەکان رەوانەی بەشی لیژنە پزیشکی لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی موسەننا کرابوون ،کە ئەمەش بووە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بە بڕی زیاتر لە (140,000,000) ملیۆن دینار.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە لە پارێزگای "زیقار" ستافی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پەرێزگاکە توانیان،دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، دەست بەسەر یەکێک لەساختەکارییەکان لە فەرمانگاکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لەزیقاردا بگرن، کە سەرقاڵی رایککردنی پارچە زەوییەک بوون، لە مامەڵەکردن لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناسریە، لە بەشی موڵک ،کە مامەڵەکان بەبێ وەکالە و مۆڵەت راییدەکران.
بەیاننامە ئاشکراشیکردوە" کە دوای پشکنینی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە،مامەڵەی کڕینی زەوی و پسوڵەی سەر بە هاووڵاتیان دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمە جگە لەوەی مامەڵەیەکی تۆمارکردن لە بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی سەر بە یەکێک لە هاوڵاتیان بووە .
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "لە پارێزگای کەربەلا، تیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە دەستیان بەسەر (29) مامەڵەی ئاڵوگۆڕی سوتەمەنیدا گرتووە لە بەرێوەبەرایەتی پەیوەندی و زانیاری، بەهۆی بوونی سەرپێچی لە ڕێنماییەکان و رێکارەکان کە لەگەڵی پرۆسەی خەرجکردنی تەرخانکردنی سوتەمەنی هەبوو لە نێوان ١٥/٩/٢٠٢١ تاوەکوو ١٥/١٢/٢٠٢٢.