به‌غدا- INA
گرنگترین وته‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری " پێشه‌نگ" ریاده بۆ گه‌شه‌پێدان و كاركردن:
🔷 به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بایه‌خ به‌تێروانین بۆ ئاینده‌ی ووڵات ده‌دات، هه‌روه‌كو چۆن مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌نووكه‌یه‌كانه.
🔷حكومه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پشت به‌ستن و جێبه‌جێكردنی پلانی ستراتیژی گه‌شه‌سه‌ندنی درێژخایه‌ن، ئامانجیشی پێشكێش كردنی ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان.
🔷 گۆرانكاری و ڕكمانیه زۆره‌كان پێویستی به‌گۆرینی شێواز و رێچه‌كانه بۆ رووبه‌ربووه‌یان، له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌ها و بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
🔷 له‌وێ پرسی ( رۆشنبیری ریاده) به‌زرده‌بێته‌وه كه‌شایسته‌ی بایه‌خدان و كاركردنه له‌سه‌ری، بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌پێگیر بێت به‌زانست و كاركردن به‌رێگای بگه‌رخستنی تواناكان بۆ پێشكه‌وتنه ته‌كنولۆژیاكان، كه‌چینی لاوان بكه‌ری سه‌ره‌كی بێت له‌هه‌موو پرۆسه‌كه‌دا.
🔷 تێروانینی ئێمه سوود وه‌ر‌گرتنه له‌هه‌موو جه‌سته‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو سیسته‌مه‌كانی حكومه‌ت و سه‌نته‌ره ده‌زگایه‌كان له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق. له‌سه‌روویی ئه‌م ده‌زگایانه، وه‌زاره‌ت و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زرش و لاوان.
🔷 ئێمه له‌هه‌مبه‌ر ئاراسته‌یه‌كی گشتین بۆ دروستكردنی پێشه‌نگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌یی، به‌رێگای به‌گه‌رخستنی خۆد ودروستكردنی ده‌رفه‌تی شایسه‌ته و پێویست بۆ كاركردن.
🔷هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پێشخستنی سیسته‌می فێركردن و ته‌كنیكی و راهێنانی پیشه‌یی و كار‌و په‌روه‌رده‌یه‌كان و قوتابیان به‌هه‌مان شێوه.
🔷 به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆشنبیری سیسته‌می عێراقی، به‌مه‌به‌ست ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی گرنگی گه‌شه‌پێدانمان داناوه، وێستگه‌كانی له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌لیكترۆنی و راهێنان و پشتگیری دارایی و چاودێریكردن ده‌ستپێ ده‌كات.
🔷 سوپاسی هه‌موو لایه‌نه‌كانی نیشتیمانی ده‌كه‌م كه‌پشتگیری ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانمان به‌تایبه‌تی هه‌ڤاڵانمان له‌شانه‌شینی نه‌رویژ و باڵیۆزخانه‌ی عێراق بۆ پشتگیریكردنی ئه‌زموونی نه‌روێژی كه‌بنه‌مایی به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌توویی عێراقی داناوه.
🔷 سوپاسی ئه‌ندامانی تیمی ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌مووان له‌كارگێری باڵا و چاودێری و راهێنه‌ره‌كان و چاودێرانی دیكه ده‌كه‌ین.
🔷 ئه‌مرۆ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق راده‌گه‌ینین، له‌زانكۆ و كۆلیژه ته‌كنیكیه‌كان وپه‌یمانگا و ئاماده پیشه‌یه‌كان وسه‌رنته‌ری راهێنانی پیشه‌یی و سه‌نته‌ری لاوان و شوێنی كاركردن راده‌گه‌ینین، كه‌بۆ ته‌مه‌نی 16 – 50 ساڵی ده‌بێت، كه‌واته له‌هه‌ر شوێنێك لاوانی لێی بێت، بۆ سوود وه‌رگرتن له‌هه‌موو هزره زانستی و پراكتیكیه‌كانی به‌رهه‌مدار و پێشخستنی و چاودێریكردنی.
🔷 كار له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر ده‌كه‌ین:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: له‌توانا و كارامه‌ییه به‌رده‌سته‌كان ده‌ستپێ ده‌كه‌ین بۆ راهێنان له‌ساڵی یه‌كه‌م تا ژماره‌یان ده‌گات نزیك 100 هه‌زار به‌شدار له‌ژن وپیاوان هه‌روه‌كو له : ( له20 سه‌كۆیی لاوان له50 سه‌كۆ) هاتووه.
🔷 له (34 سه‌نته‌ری راهێنانی پیشه‌یی) وله (15 شوێنی كاركردن) وله ( 54 ئاماده‌یی پیشه‌یی له 334 ئاماده‌یی) وله ( 75 به‌شی پێگه‌یاندن و وه‌زیفه‌ی زانكۆیی له 383 وه‌زیفه‌ی تر) ده‌ستپێ ده‌كات.
🔷 به‌ڵێن ده‌ده‌ین ده‌گه‌ینه دوورترین كه‌سی عێراقی ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات بۆ وه‌رگرتنی ده‌رفه‌تی كاری شایسته.
🔷 ته‌وه‌ری دووه‌م: پێگه‌یاندنی زیاتر له هه‌زار ( سه‌ركرده‌ی راهێنان) له‌زانكۆ و ئاماده‌یه پیشه‌ییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌شوێنی ریاده وپێشه‌نگ، و له‌ساڵانی داهاتوودا ژماره‌یان دوو ئه‌و هینده زیاتر ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
🔷 هه‌وڵ ده‌ده‌ین كورسیه‌كانی خوێندن له‌عێراق چاره‌سه‌ر و رێگا بێت بۆ پێشه‌نگبوونی كۆمه‌ڵگا.
🔷به‌بڕیار و كاری پێویست پشتگیری ئه‌مه ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی شاره خزمه‌تگوزاری و پیشه‌سازیه‌كان ودابینكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ لاوانی به‌رهه‌مدار و داهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانیان له‌ناو نیشتیمانی عێراق بێته دی، ئه‌ویش به‌رێگای ته‌كنولۆژیا و رێكخستنی رێك وپێك و جێبه‌جێكردنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی.
🔷داوام له‌پارێزگاره به‌ڕێزه‌كان كردووه بۆ ته‌واوكردنی شاره پیشه‌سازیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن بۆ پرۆژه‌كانی لاوان.
🔷 ده‌توانین قوتابی ولاوانمان له‌سه‌ر رێگای راست ودروست دابنێین، ئه‌ویش به‌رێگای سوود وه‌رگرتن له‌هزره‌كانیان و گۆرینی بۆ پلانه به‌رهه‌مداره‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تێكی مه‌شق وراهێنانی هزری و ئابووری.