بەغداد/ INA
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستپێکردنی دەستپێشخەریی"پێشەنگ" ریادە بۆ گەشەپێدان و کارکردنی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە" " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران دەستپێشخەریی " پێشەنگ" ی بۆ گەشەپێدان و دامەزراندن راگەیاند، و پەرۆشی و پاڵپشتیکردنی خۆی بۆ قوتابیان و گەنجان لە بەهێزکردنیان و پەرەپێدانی وزە داهێنەرەکانیان دەربڕی ،بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەرفەتی شایستە لە بازاڕدا تا کار بکەن و بزووتنەوەیەکی ئابووری کاریگەر دروست بکەن.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە " لە مەراسیمی کردنەوەدا ژمارەیەک وەزیر و پارێزگار و سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە عێراق ئامادەی بوون، تیایدا ڕاهێنەرانی باوەڕپێکراو لە دەستپێشخەرییەکەدا،کە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراق دەگرێتەوە،هاووڵاتیانی تەمەن ( 16-50) ساڵ، بە مەبەستی وەرگرتنی بیرۆکەی زانستی و پراکتیکی بەرهەمدار پەرەپێدان و پەروەردەکردنی لێ سوودمەند دەبن .
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە دەستپێشخەرییەکە ئامانجی هاندانی قوتابیان و گەنجانە بۆ کارلێککردن لەگەڵ گۆرانکارییەکانی بازاڕی کار و گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا،وەبەرهێنان لە توانا و کارامەیی تاکەکەسی و بەهرە و توانای داهێنانیان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەستپێشخەرییەکە بریتی یە لە سکۆیەکی "ریادی" ئەلیکترۆنی بە چەندین ڕووکار، بۆ پڕۆژەکان و پەیوەندیکردن و چالاکییەکانی ڕاهێنان و ڕووکارەکان کە بزنسە کارگێڕییەکان پەروەردە دەکەن.