یاسیری ڕەشنووسەکەی سەرۆک وەزیران بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور دەخاتە بەردەم حەلبوسی

سیاسی
  • 4-03-2023, 21:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"حەسەن یاسیری" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەستووری، پڕۆژەی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور، پێشکەش بە "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان کردوە .
     "یاسیری" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"کە سەردانی "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمانی کردوە و لەگەڵیدا گفتوگۆی لەسەر پڕۆژەی حکومەت بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور کردوە ، بەمەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان ،کە لە داهاتوودا هەنگاوەکە بریتییە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی کوتلە سیاسییەکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی پڕۆژەکە بۆیان. 
     هەروەک پێشتر "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بڕیاریدابوو "حەسەن نیعمەت یاسیری " وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری دەستووری دەستنیشانبکات.