بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممه "فوئاد حسێن" وەزیری دەڕەوە،ڕێنماییدا بەچوونی وەفدی دیپلۆماسی بۆ لیبیا بەمەبەستی زانینی پێداویستی عێراقییەکان.
"ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی وەزارەت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە" کە "د.فوئاد حسێن "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ڕێنمایدا بە ناردنی وەفدێکی دیپلۆماسی بۆ لیبیا بۆ زانینی پێداویستی هاووڵاتیانی عێراقی ، کە لەوێ نیشتەجێن بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەت لە تەرابلوس پێداویستییەکانیان جێبەجێبکرێت.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە"کە وەفدە دیپلۆماسییەکه لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڵاتی عێراقی،کە لە پزیشک و مامۆستایانی زانکۆ کۆبوویەوە و چەندین کێشه و گرفتی بەردەمیان تاوتوێکرد.