لیژنەی یاسایی پەرلەمانی خاڵە ناکۆکەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکرادەکات

سیاسی
  • 4-03-2023, 20:54
  • +A -A

    بەغداد /INA
    ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان ، ئەو خاڵانەی خستەروو کە لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی سێهەمی پارێزگاکاندا مشتومڕی لەسەرە لەئەنجومەنی نوێنەرانەوە. 
     "ئومێد محەمەد ئەحمەد" ئەندامی لیژنەکە،لەلێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"چەندین رێگا هەیە بۆ هەموارکردنەوەی ، دیارترینیان گەڕانەوەیە بۆ شێوازی سانت لەسەر ئەم خاڵانەی کە ناکۆکن.
    ئاشکراشیکرد"کە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ،پشتگیری لە گەڕانەوە بۆ سیستەمی سانت لیگۆ و هەڵوەشاندنەوەی چەند بازنەی هەڵبژاردن دەکات، هاوکات کۆمەڵێک هێز و چالاکوان و سەربەخۆکان کە زیاترن لە 73 ، واژۆیان کۆکردەوە بۆ کشانەوەی ئەم هەموارکردنەوە و گەڕانەوە بۆ فرەبازنەی هەڵبژاردن کە لەسەر بنەمای ئەو بازنەیی ئەم دواییە هەڵبژاردنەکان لەسەری ئەنجامدرا. 
     ئاماژەی بەوەشکرد " هەر هەموارکردنێک یان یاسایەکی هەڵبژاردن پێویستی بە ڕەچاوکردنی تێبینییەکانی سەرجەم کوتلە بەشداربووەکانی حکومەت و کوتلەی ئۆپۆزسیۆنەکانیش بەهەمان شێوە هەیە ، چونکە بەپێی ئەنجامەکان ئایندەی وڵات دادەرێژرێت.