ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵگرت

سیاسی
  • 4-03-2023, 20:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە، دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵگرت.
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەممە دەنگیدا لەسەر پرۆژەیاسای هەمواركراوی سێیەمی یاسای كۆلێژی ئیمام ئەعزەم ژمارە 19ی ساڵی 1970، و ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەنجومەنەكە هەروەها كۆتایی هێنا بە ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای پێشنیازكراوی هەمواركردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاكانی ژمارە 12ی ساڵی 2018.