سەرۆك وەزیران كاركردن لەشەقامی ئەبو نەواس بەسەردەكاتەوە و داواش دەكات زەویەكانی سەربازگەی رەشید بكرێنە پارك

سیاسی
  • 4-03-2023, 18:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ شەممە، كاركردنی لەشەقامی ئەبو نەواس بەسەركردەوە و داواشی كرد زەویەكانی سەربازگەی رەشید بكرێنە پارك.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كاركردن لەشەقامی ئەبو نەواس بەسەركردەوە كەئێستا لەچوارچێوەی هەڵمەتی ( بەغدا جوانترە) ئەنجام دەدرێن، و ئاگاداری چۆنیەتی ئەنجامدانی كارەكان بوو، و چاویشی بەكرێكار و ئەندازیارانی پرۆژەكە كەوت كەبەمەبەستی پێشخستنی ئەم شەقامە و زیاتر جوانكردن و خەملاندنی جێبەجێ دەكرێت لەگەڵ پێشخستنی ڕێگای هاوتەریپی رووباری دیجلە. 
    هاوكات سودانی سەربازگەی رەشیدی بەسەركردەوە و ئاگاداری سەربازگە و رووبەرەكەی و سەرپێچیەكانی بوو، و داوایی كرد كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستێكی باڵا سازبكرێت لەپێناو تەرخانكردنی زەویەكانی سەربازگەی رەشید و پێدانی بەكۆمپانیەكی بواری وەبەرهێنان بۆ ئەوەی دیدگای خۆی سەبارەت بەپێشخستنی و گۆڕینی بۆ پاركێك و پانتاییەكی سەوز پێشكێش بكات، و بیكاتە شوێنكی گوزەرانی بۆ خەڵكی بەغدا. هەروەها سودانی داوایی كرد شەقامێك بەئاراستەی ناوچەی زەعفەرانیە لەچوارچێوەی كردنەوە و چارەسەریەكانی قەرەباڵغی بەغدا بكرێتەوە. 
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەهەوڵەكانی سكرتاریەتی بەغدای كرد لەبواری پرۆژە خزمەتگوزاریەكان، و پێویستی هاووڵاتیان بۆ پاركەكان روونكردەوە لەگەڵ پێویستیان بۆ خزمەتگوزاریە سەرەكیەكان. و ئاماژە بەخراپ بەكارهێنانی زەویەكانی دەوڵەت دا بەبەهانەی وەبەرهێنان، بۆیە كۆمەڵگا وەبەرهێنانەكانی نیشتەجێ و خاوەندارێتی لەسەنتەری بەغدا دروستبوو و بووە هۆی دروستبوونی كێشەی هاتۆچوو. 
    هەروەها سودانی داوایی كرد رێگری بكرێت ناوچەكانی كەناری رووباری دیجلە كەموڵكی هەندێك وەزارەتە بكرێنە شوێنی فڕێدانی زبڵ، و ڕێنمایی دا ئەم ناوچانە پەرەپێ بدرێت و لەناوچەی كەریعات دەستی پێ بكرێت. 
    هاوكات سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر گرنگی كەرتی تایبەت لەپێشخستنی پرۆژەی هەردوو كەناری رووبار كردەوە، كەدەبێت خواردنگە و گازینۆكان بەپێی مەرج و دیزاینەرەكان لێی دروست بكرێن، كەجوان و سادە بن، وتیشی: زۆرێك لەتوانا ئەندازیاریەكان هەیە بۆ پێشكەشكردنی دیراسە و نموونەكان كەلەم ناوچانەی هەردوو كەناری رووبار جێبەجێ بكرێن.