وەزارەتی كار ئاماری نوێی ئەو خێزانانەی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 4-03-2023, 18:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەی وەڵامدەرانی لە هەڵمەتی گەورەدا بۆ ئەوانەی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە ژمارد، هاوكات تەئكیدیكردەوە: كە وەجبەی نوێی ئەو كەسانەی كەمووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بەپێی پەسەندكردنی بودجە دەبێت.
    نەجم عەقابی گوتەبێژی وەزارەتەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی بەردەوامە و زیاتر لە 300 هەزار خێزان لە بەغدا و پارێزگاكاندا گەڕاون، وتیشی: ئامانجی وەزارەت ئەوەیە تا دەوروبەری یەك ملیۆن و 700 هەزار خێزان كە شیاون پاراستنی كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە.
    راشیگەیاند: بەرواری دەركردنی وەجبەیەكی نوێ بە ناوی ئەو كەسانەی كە مووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، پەیوەستە بە پەسەندكردنی بودجەو ئەو دەرماڵەیە كە لەماوەی ئەمساڵدا تەرخانكراوە.
    سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش ڕوونیكردەوە: كە بڕگەیەك لە یاسای چاودێری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی ژمارە 38ی ساڵی 2013دا هەیە،
    كە ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەدات بۆ ئەم چینە و ئەوان لە ناو تایبەتمەندییە هاوتاكاندان، واتە گونجاون بۆ هەمان كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت.