ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار دا

سیاسی
  • 4-03-2023, 17:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر کامیل کەریم عەباس دلێمی وەك سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار دا.
     بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، کە "ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر كامیل کەریم عەباس دڵێمی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار داوە".
     و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان، محەمەد نوری، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، نازم کازم ڕاسان، و بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، فەهد ڕەسووڵی داوە". "