سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان پێشنیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی پراکتیکی دەکات بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت

ئابوری
  • 4-03-2023, 14:47
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممه ، لیژنەی دارایی لە پەڕلەمان بەردەوامبوونی کارەکانی لەسەر یاسای شەراکەتی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پشتڕاست کردەوه ،هاوکات داوای له حکومەت کرد به دوای هاوبەشی نانەوتییەکاندا بگەڕێت. 
     "عەتوان عەتوانی"سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە وتارێکدا لە میانی کۆربەند و پێشانگای خزمەتگوزارییە بانکی و بازرگانییەکان بۆ بازرگانان و پیاوانی کار ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، رایگەیاند " ئەم کۆڕبەندە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی وڵات، بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە،کە بەراستی کێشەیەک هەیە،بەڵام چارەسەرکردنی قورس نییە ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەنگاونان بۆ سەرکەوتنی عێراق و یەکگرتنی ئابوورییەکەی پتەون، لەگەڵ پێویستی دەستنیشانکردنی ناهاوسەنگییەکە .
     "عەتوانی راشیگەیاند : کێشەیەک هەیە، ئەویش دوودڵی بازرگانەکانە لە ستێیجی بانکی ناوەندیی ، هەروەک هۆکار هەیە لەنێو بازرگانەکاندا کە دەبێت گوێیان لێبگیرێت و چارەسەریان بۆ بکرێت، هەروەها دەبێت بەدوای هاوبەشی نانەوتیدا بگەڕێن، چونکە تەنها پشتبەستن بە نەوت کێشەکان بە چەقبەستوویی و بەردەوامی دەهێڵێتەوە. 
    جەختیشی لەوە کردەوە "کە لە بنیاتنانی دەوڵەتدا، پێویستە بگەڕێین بەرەو گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و یەکگرتنی ئابووری، هەروەها نەوتیش ناتوانرێت لە گەشەپێدانی کەرتەکانی دیکەدا بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی ببێتە لقێکی جەوهەری بۆ بنیاتنانی دەوڵەت.
     سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان " ئاماژەی بەوەشکرد"کەرتی تایبەت هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابینکردنی بودجە، و دەبێت ڕێوشوێنی پراکتیکی ڕاستەقینە بگرینەبەر بۆ پشتگیریکردنی ئەم کەرتە سەبارەت بە ئاسانکاری گومرگی و باج. 
    هەر لە درێژەی قسەکانیدا عەتوانی وتی" ئێمە لە لیژنەکە کار لەسەر یاسای هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی دەکەین، دەوڵەتیش ناتوانێت هەموو دامودەزگاکان بە خۆی بەڕێوە ببات، تەنانەت لە لابردنی پاشماوە و چاککردنەوەی کارەبا و تۆڕی تەلەفۆن و هتد… بۆیە وەک هاوبەشییەکی ڕاستەقینە پێویستە لەگەڵ کەرتی تایبەت ئەم ئەرکە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر کەرتی گشتی بەرێوەببرێت.