ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران هاوکارییە فریاگوزارییەکان بۆ تورکیا و سوریا ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 4-03-2023, 14:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی هاوکاری فریاگوزاری بۆ سوریا و تورکیا ئاشکراکرد ، هاوکات بەشداری سەرجەم دەزگا حکومی و ناحکومییەکان و مەرجعیەتی باڵای ئایینی و مەزارگە پیرۆزەکان لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سوریا و تورکیا ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ئەو دوو وڵاتە پشتڕاستکردەوە. 
     "حەیدەر مەجید " وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" عێراق یەکەم وڵاتە بوو ، کە هاوکاری مرۆیی بۆ سوریا و تورکیا دەستپێکرد ، بەو پێیەی ڕێنمایی دەستبەجێ لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە هەبوو بۆ درووستکردنی پردێکی ئاسمانی لەنێوان بەغدا و تورکیا ئەو دوو وڵاتەی کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. 
     "مەجید " راشیگەیاند" کە ژمارەی ئەو فڕۆکانەی بارکراون بە کەرەستەی فریاگوزاری و پزیشکی جۆراوجۆر تا ئێستا گەیشتووەتە 27 گەشت بۆ سوریا و 26 گەشت بۆ تورکیا، دابەشکراوە لەنێوان شارەکانی " دیمەشق و لازقیە و حەلەب و غازی عەنتاب" هەروەها نزیکەی 300 تۆن فریاگوزاری و گواستراوەتەوە لە کەرەستەی پزیشکی، ئەوە جگە لە تۆنێک خۆراک و چادر و بەتانی و دۆشەک و کەلوپەلی جۆراوجۆری ناوماڵ.
     "حەیدەر مەجید" ئاماژەی بەوەشکرد" فڕۆکە هەیە کە کەرەستەی فریاگوزارییان گواستووەتەوە بۆ کۆمەڵگەی عێراقی لە شاری غازی عەنتاب، ئەمە جگە لە سەردانی وەفدی حکومەت بۆ شارەکانی "حەلەب و لازقیە و غازی عەنتاب" هەروەها سەردانی ناوەندی پەناگەکان لە شاری غازی عەنتاب و ئەو شارانەی ، کە لەم ماوەیەدا زانیارییان لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانە پێدرا کە لەوێ پێشکەش دەکرێن. 
     "مەجید" جەختیشی کردەوە ، لەسەر هەوڵە حکومییەکان لە سەرجەم وەزارەتەکانەوە بۆ بەشداربوون لەو هەڵمەتە مرۆییانەی ، کە پێشکەش بە تورکیا و سوریا کراون ، هەروەها درێژکردنەوەی پردێکی وشکانی لە ڕێگەی وەزارەتی بازرگانییەوە، کە 650 تۆن کەلوپەلی جۆراوجۆری خۆراکی ڕەوانە کردوە ، جگە لە ناردنی 850 تۆن کەلوپەلی جۆراوجۆری خۆراک لە وەزارەتی بەرگرییەوە، جگە لە بەشداریکردنی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەسرە،کە کەرەستەی فریاگوزاری جۆراوجۆریان ناردوە ، کە لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانەوە دابینکرابوون.
    وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران روونیشیکردەوە "کە "حەشدی شەعبی " بەشداری کردووە لە گواستنەوەی سەدان بارهەڵگری کەرەستەی فریاگوزاری جۆراوجۆر، هەروەها بەشداریکردنی هەوڵی ئەندازیاری و خزمەتگوزاری لە گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، دامەزراندنی پەناگە و سەنتەری پزیشکی بۆ خێزانی زیانلێکەوتووەکان و دابینکردنی ژەمەکانی خواردنی ڕۆژانە، ئەوە جگە لە ڕۆڵی مەرجعیەتی باڵای ئایینی و مەزارگە پیرۆزەکان و دامەزراوە ئایینی و کولتوورییەکان کە بەشدارییەکی زۆریان کردووە لە ناردنی یارمەتی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە تورکیا و سوریا. 
    هەروەک ئاشکراشیکرد " کە کەمپینێک هەیە لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە دەستیپێکردووە، کە دووەمیان ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە هاوکاریکردنی هاوڵاتیان، ئەمە جگە لە هاوکارییە جەماوەرییەکان لەلایەن هاوڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە.