بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داواکراوی بە مادەی(4)ی تیرۆر ڕاگەیاند، لە میانی بۆسەیەک لە ئەنبار.
لە بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"بە پشتبەستن بەزانیارییە هەواڵگرییە دروستەکانی فیرقەی (هەواڵگری و ئاسایش) لە ئەنبار، لە بۆسەیەکدا لەناوچەی "سجر" لە ئەنجامدا یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستگیرکرا کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابوو بەپێی ماددەی (4) ی تیرۆر لە قەزای سەقڵاوییە.
بەیاننامەکەی هەواڵگری سەربازی ، جەختی لەوە کردۆتەوە ، کە تیرۆریستەکە ڕادەستی لایەنی داواکار کراوە.
هەروەک لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە ، کە هێزێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ،دەستیان بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنی دروستکراوی ماڵەوە داگرتوە ، کە بە شێوەی جۆراوجۆر زیاتر لە (200) مووشەکی تێدابووە لە ناوچەی "زاویە"
بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە کە دوای دەستبەسەرداگرتنی تەقەمەنیەکان بەشێوەیەکی ئەندازەیی لە ناوبران.