بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی گشتی گومرگ رێنمایدا لەبارەی ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولیەکان.
دەستەکە ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە"سەرجەم ناوچەکان و ناوەندەکانی گومرگ رێنمایی کراون کە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولیەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بکەن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " رێنماییەکە لەسەر بنەمای یاسای هاوردەکردنی شارەوانی ژمارە (1) بۆ ساڵی 2023 بووە، کە لە ڕۆژنامەی "الوقائع" ی عێراقی لە ژمارە (4708) بۆ ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە.