شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا دەگاتە ئەنبار

ئەمنی
  • 4-03-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە ،شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا،، گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە"لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا " سەرۆکی ئەرکانی سوپا بە شاندێکی باڵاوە گەیشتە سەرۆکایەتی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئامانج لە سەردانەکە بۆ ئاگادار بوون بوە لە دۆخی ئەمنی لەناو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکاندا.