مەسرور بارزانی: دەمانەوێ گەنجەكانی ئێمە پشت بە خۆیان و تواناكانیان ببەستن و ئێمەش وەكوو حكومەت هاوكار و پاڵپشتیان دەبین

سیاسی
  • 4-03-2023, 12:18
  • +A -A

    هەولێرـ INA

    ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان لە شاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە وتێدا هاتووە: سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی بەشەکانی لایەنە بەشدارەکانی ئیڤێنتەکەی بەسەرکردەوە ، لە گوتەیەکدا لە بەردەم ئامادەبووان، دەستخۆشی لە ڕێکخرانی ئیڤێنتەکە کرد و پشتیوانیی حکومەتی بۆ بەهرە و تواناکانی گەنجانی کوردستان دووپات کردەوە.
    هەروەها لەگوتەکەیدا مەسرور بارزانی وتی: دەستخۆشیتان لێ دەکەم و سوپاستان دەكەم، هیوادارم هەمیشە هەر دڵخۆش و سەركەوتوو بن و هەمووتان تەمەن درێژ بن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.
    ئەمجارەش بەشداریم كرد لە تێدئێکس لەگەڵ كۆمەڵێك گەنج، كە هەندێك لەو كارانەی كردوویانە، پێشكەشیان كردووە، خەڵكێكی یەكجار زیاتریش لەم هۆڵە و بیستم لە هۆڵەكانی تریش بەشداری ئەم ئیڤێنتەن، ئەمە ئەو خاڵە نیشان دەدات كە ڕوحیەتی داهێنان و دروستكردن لای گەنجەكانی ئێمە چەندە كە ئەمە ئاواتێكی چەند ساڵەی ئێمە بووە.
    من هەمیشە ویستوومە گەنجەكانی ئێمە خۆیان پشت بە خۆیان و تواناكانی خۆیان ببەستن، هەلی كار بۆ خۆیان و خەڵكی تر دروست بكەن. ئەوەی ئێمەش پێمان بكرێ وەكوو حكوومەت هاوكار و پاڵپشتیان بین.
    لەبەشێکی دیکەی گوتەکەیدا راگەیاند"من دیسان دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هیوادارم ساڵ بە ساڵ ئێوە سەركەوتوو تر بن و ئیڤێنتی باشتر بكەن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.
    جارێكی تر زۆر دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هەرچەندە بە بیرتان هێنامەوە كە ساڵێكی تریش هاتۆتە سەر تەمەنمان و گەورەتر بووین، بەڵام هیوادارم هەمووتان تەمەن درێژ بن و زۆرزۆر سوپاستان دەكەم.