بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆکی کۆمار، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی وڵاتانی بێلایەن لە ئازەربایجان گەڕایەوە بەغدا.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە:"لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆکی کۆمار،دوای بەشداریکردنی لە چەندین کۆبوونەوە و دیدار لە پەراوێزی لوتکەی وڵاتانی بێلایەن ،دوای پەتای کۆرۆنا، کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو گەرایەوە بەغدای پایتەخت.