بەغداد / INA
ئەمڕۆ هەینی، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی پێش کۆتایی بۆ پەسەندکردنی پشکی 14% بۆ هەرێم لە بودجەی 2023.
"چیای تەیمور" لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کەناڵی "عێراقیە نیوز " کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەگەڵی روماڵی دەکرد رایگەیاند " دانوستانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2023 هەنگاوی گرنگی ناوە و لە ئێستادا خەریکە ئامادەکارییەکان کۆتاییان دێت.
راشیگەیاند"رێککەوتنی پێش کۆتایی نێوان هەردوولا مەرجی پەسەندکردنی 14%ی بودجەی هەرێمی کوردستانی بۆ هەرێمی کوردستان داناوە، بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان و کارتی بەشەخۆراک لە وەزارەتی بازرگانی، کە کۆتایدا نزیکترینە پەسەنکراوە .
"چیای تەیمور" لە درێژەی قسەکانیدا وتی " هەرێمی کوردستان داوای 17%ی دەکرد، حکومەتی فیدراڵیش ڕێژەی 12.67%ی دانا بوو ، پێش ئەوەی ڕێکبکەوێت لەسەر ڕێژەی 14% بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر ڕەشنووسی بودجە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەردوو لایەن دەرفەتێکیان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە سەرجەم مەلەفە هەڵپەسێردراوەکان کە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بەڕێوەدەبەن، و کەشوهەوا ئەرێنی لە نێوان دوو لایەن دەستەبەر دەکات.
"تەیمور " پێشبینیشی کرد کە "بەم نزیکانە رەشنوسی یاسای بودجەی ساڵی 2023 لە لایەن حکومەتەوە بگاتە پەرلەمان،تەئکیدیشی کردەوە کە دوای گەیشتنی بۆ پەرلەمان ، لەماوەی مانگێکدا لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت و یاساکە تێپەردەبێت.