لوبنان پێشوازی لە بڕیارەکەی عێراق دەکات لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزەی هاتنەناوەی هاووڵاتیانی بۆ عێراق

ناوخۆ
  • 3-03-2023, 21:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی لوبنان پێشوازی لە بڕیارەکەی عێراق کرد بۆ هەڵگرتنی ڤیزەی هاتنە ناوەوە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ عێراق.
     وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاندووە "لوبنان پێشوازی لە بڕیارەکەی " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بۆ هەڵگرتنی ڤیزەی هاتنە ژوورەوە بۆ هاووڵاتیانی لوبنانی. 
    جێگای باسە کەمێک لەمەوبەر "باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندبوو " کە سەرۆک وەزیران ڕێنمایی وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆی کردووە، ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ هەڵگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو هاووڵاتییە لوبنانییانەی سەردانی عێراق دەکەن.