بەبڕیاری سەرۆک وەزیران فیزای هاتنەناوەوە بۆ هاووڵاتیانی لوبنان هەڵگیرا

سیاسی
  • 3-03-2023, 21:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ هەینی"محمد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،ڕێنمایدا بە هەڵگرتنی ڤیزای هاتنە ناوە بە هاووڵاتیانی لوبنانی کە سەردانی عێراق دەکەن.
    "باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆی راسپاردن ، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزەی هاتنە ژوورەوە بۆ ئەو هاووڵاتییە لوبنانییانەی کە سەردانی عێراق دەکەن. 
    راشیگەیاند " کە بڕیارەکە لەسەر بنەمای پەیوەندییە دووقۆڵی نێوان هەردوولا،و بوونی ژمارەیەکی زۆر سەردانکەر و وەبەرهێنەری لوبنانی دێت ، ئەوە جگە لەوەی کە حکومەتی لوبنان پێشتر بڕیاریداوە ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ عێراقییەکان هەڵبگرێت.