دەستەی دەستپاکی 3 تۆمەتباری لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل لەبەغدا دەستگیرکرد

ناوخۆ
  • 3-03-2023, 21:03
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ هەینی، بەپێی یاداشێکی دادوەری دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، سێ تۆمەتباری بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بۆ چەند مامەڵەیەک، لە بەڕێوەبەرایەتی باج لە بەغدا ڕاگەیاند. 
    بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە" تیمێک توانیویانە لە بەرێوەنەرایەتی باجی ڕەسافە کەسێک لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر بکەن ، لە بەرامبەر ئاسانکاری مامەڵە بۆ کەسێک .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە تۆمەتبارێکی دیکە لەکاتی پێداچوونەوەی بە مامەڵەکاندا دەستگیر کرا ، و دەست بەسەر ژمارەیەک مامەڵەشدا گیرا.
    لەلایەکی دیکە تیمەکان لە فەرمانگەی باجی "ئەعزەمییە " توانیان کەسێک دەستگیربکەن دوای سەرپێچیکردنی لە ڕێنماییەکان و مامەڵەکانی رایدەکرد لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بەبێ ئەوەی وەکالە یان هیچ رێگەپێدانێکی فەرمی دەسەڵاتی پێبدات. 
    لەدرێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە روو کە " دوو ڕاپۆرتی بنەڕەتی دەستگیرکردن کە لەگەڵ دەستگیرکردنیان ئامادەکراون، ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوەی کراون ، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.