سەرۆک وەزیران: پاشەکشە ناکەین لە بەرگریکردن لە ژنان لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژییەک

سیاسی
  • 3-03-2023, 18:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە كە حکومەت پاشەکشە ناکات لە بەرگریکردن لە ژنان لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژییەک.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،بەرێز محەمەد شیاع سودانی ڕۆڵی پێشەنگ و پەرەپێدانی خانمانی عێراقی لەناو کۆمەڵگادا بەرز نرخاند، سودانی ئەمڕۆ هەینی لەڤیستەڤاڵی خانمانی سەرزەوی کەلەژێر دروشمی (خانمانی سەر زەوی ـ بروات بەخۆت هەبێت ) سازکرا، ئامادەبوو لەگەڵ ژمارەیەک لەخانمانی وەزیر و پەرلەمانتار و کۆمەڵێک لەچالاکوانان وباڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق.
    بەڕێزیان پەیڤێکی بەم بۆنەیەوە پێشکێشی کرد و ئەمەی خوارەوە گرنگترین وتەکانیەتی: 
      خۆشحاڵم کەلەم ڤیستەڤاڵە نایابە بەشدارم بەئامانجی پێگەیاندن و پشتگیریکردنی ئافرەتان.
      تێروانینی حکومەت وتێگەیشتنی بۆ ڕۆڵی ئافرەتان لەناو کۆمەڵگادا بوونی هەیەلەناو بەرنامەی ویزاریدا، وەکو مافێکی رەوا ودانپێدانێک کەبینانکردنی کۆمەڵگا لەئافرەت دەستپێ دەکات وبەوەش کۆتایی دێت.
     پێگەیاندنی ئافرەتان پرۆسەیەکە بۆ ئەوەی ڕۆڵە شایستە ناوەندیەکەی خۆیان بگێرن، ئافرەتان لەهەموو بوارەکانی کارکردندا بەتواناکانی بوونی خۆی سەلماندووە. 
     پشتگیری هەڵمەتێکی ( 16)    ڕۆژی مان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان، وەکو سترتیژیەتێک کەبنەما وتەشریعاتی تایبەت بەپاراستنی ژنان و چاودێریکردنیان لەسەر بنیات دەنرێت، و ڕۆڵی خۆی لەگەشەسەندنی بەردەوامە دەبێت. 
     لەڕۆژی خانمانی عێراقدا، بۆیان دووپات دەکەمەوە، ئێمە لەبەرگریکردنی ژنان بۆ هەر جۆرێکی توندوتیژی پاشگەز نابینەوە، وپشتگیری هەر یاسا یا بنەمایەکی گشتی دەکەین کەبەرگری لەژنان بکات ئەوجا هەر جۆرە هەرەشەیەک بێت و لەهەر سەرچاوەیەک بێت.
     پلان وبەرنامەمان داناوە بەمەبەستی بەرپاکردنی دەرفەتی کار بۆ ئافرەتان، ئەمە لەناو بەرنامەی حکومەتمان هەیە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەکەفیل و چاودێریکردنی بێوەژنان. 
    حکومەتی ئێمە ئەمڕۆ شانازی دەکات کەژماریەک لەئافرەتان لەڕیزی سەرکردایەتیدان ولەهەموو لایەنەکانی جێبەجێکار وتەشریعی بوونیان هەیە. 
    لەسەر ئاستی جێبەجێکار هیچ بوارێک بێ ژن نییە لەوەزارەتەکان بگرە تادەگاتە بچوکترین بەرپرسیاریەتی، ئەمە لەناو حکومەتەکانی پێشوو بوونی نەبووە.
    لەم خولە پەرلەمانیە دا (97 ) ئافرەت ئەندامی پەرلەمانن، ژمارەیەکە پێشتر نەبووە، ئافرەتان ڕێژەی خۆیان لەسیستەمی کۆتا دەربازکردووە وزیاترە کە(83) کورسی، ئەمەش دووپات دەکاتەوە کەژن سەرچاوەی بروابوونە لەلایەن دەنگدەری عێراقیەوە. 
    حکومەت کار دەکات بۆ ئامادەکردنی سترتیژیەتی نیشتیمانی بۆ ئافرەتانی عێراقی ( 2023ـ 2030 )، کەتەوەرەکانی بەشداری و پاراستن وپێگەیاندنی ئابووری و بواری کۆمەڵایەتی بۆ ئافرەتان لەخۆی دەگرێت.
     یادی سەبووری ژنە عێراقیەکان و دەردەسەریان لەکاتی هاتنی ڕێکخستنی داعشی تیرۆرستی بۆ عێراق دەکەینەوە، زۆرێکیان قوربانیان داوە بەشەهید وبێوەژنبوون و ئاوارە و بێ کەس بوون. 
    هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی مافی ئەو ژنانە بەرجەستە بکەین کەکاریگەری شەڕی داعشیان لەسەرە، لەئامادەکردن وگەراندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگا، بەشێوەیەکی شایستە کە بتوانن بگەرێنەوە