بەغداد/INA
پۆلیسی دیوانیە،لەم هەفتەیەدا 11 داواکراوی لەسەر دۆسیەی جۆراوجۆر دەستگیرکردوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە " هێزێک لە پۆلیسی پارێزگای دیوانیە هەڵمەتێکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە بە ئامانجی ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی داواکراون لە پارێزگاکەدا .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵمەتەکە بە دانان و جێگیر کردنی بازگە و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان ، 11 داواکراو و سەرپێچیکار بە ماددەی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، بەجۆرێک ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە لەو کەیسانەی ئاراستەیان کراوە بەمەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری.