هێڵی ئاسمانی عێراقی کردنەوەی هێڵی بەغدا - دەمام ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 3-03-2023, 18:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی،کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی ، بە فەرمی راستەوخۆ گەشتی نێوان بەغدا و شاری دەمام ی سعودییای ڕاگەیاند.
     "کەریم کازم حسێن" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە " بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی "ڕەزاق موحیبیس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە بە مەبەستی فراوانکردنی چالاکییە بازرگانی و گەشتیارییەکانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات ، بڕیاردرا گەشتی راستەوخۆ لەنێوان. بەغداد و دەمام بکرێتەوە .
    راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای هێڵی فرۆکەوانی ئاماژەی بەوەشداوە ، کە هیوادارە بەم نزیکانە شوێنی نوێی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بکرێتەوە ، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرنامەی حکومەت لە پاڵپشتی و کراوەیی بەڕووی وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا.