بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی،دەستەی کەشناسی رایگەیاند" بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مانای ئەوە نییە وەرزی زستان کۆتایی هاتووە، کە ئەگەر زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارانبارین لە هەندێک ناوچەی وڵات دەستپێبکاتەوە .
"عامر جابری" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق رووبەرووی بارانبارین ببێتەوە،کە لە مانگی ئێستای ئازار گۆرانکاری لە کەش وهەوا دێتە ئاراوە.
وتیشی: هیچ هۆشداریەکی پێشوەختەمان نییە کە ئاماژە بە کۆتایی وەرزی زستان بکات، هەروەها بەرزبوونەوەی کەمێک لە پلەکانی گەرما بەو مانایە نییە کە زستان کۆتایی هاتووە،بەو پێیەی وەزری بەهار لە عێراق لە دوای بیستی مانگی ئادارەوە دەست پێدەکات،کە پێشبینی دەکرێت بارانێکی مامناوەند ببارێت.
"عامر جابری" لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" دەستەی کەشناسی ڕاپۆرت لەسەر بارانبارینەکان بڵاودەکاتەوە کە ئاماژەیە بە باران بارین دەکات، و هیچ چاوەڕوانییەک لە ئێستا نییە بۆ بارانبارینی بەخوڕ، و ئەگەر ڕووبدات، ئێمە لە ڕاپۆرتەکانماندا ئاماژەی بۆدەکەین و بڵاوی دەکەینەوە .