بەغداد / INA
ئەمڕۆ هەینی"مەزهەر محمد ساڵح " ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،سوودەکانی کردنەوەی حیسابی گەنجینەی یەکگرتووی خستەڕوو، بە ئامرازێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە دراوییەکانی حکومەتی زانی.
" ساڵح " بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووتی" ژمێری گەنجینەی یەکگرتوو ئامرازێکی سەرەکییە بۆ یەکخستنەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان یان ڕۆیشتنی پارەی حکومەتی ناوەندی،کە بەداخەوە، عێراق هێشتا پشت بە ڕێکخستنە بانکییەکانی حکومەت دەبەستێت .
ووتیشی" ئیدارەی دارایی ناتوانێت ئامانجەکانی لە کۆنترۆڵکردنی سامانی گشتیدا بەدەستبهێنێت، مەگەر پشت بە ڕێکخستنە بانکییە یەکگرتوو و دابەشنەکراوەکانی حکومەت نەبەستێت،بۆیە حسابی گەنجینەی یەکگرتوو ئامرازێکی سەرەکییە بۆ یەکخستنەوە و بەڕێوەبردنی پارەی حکومەت.
ئەو راوێژکارە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: کەمکردنەوەی تێچووی قەرزکردن، وەک چۆن حکومەتی عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرجار قەرزی لە بانکە حکومییەکان دەکرد بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ساڵانە، و سەرچاوەکانی ئەو قەرزەش زیاتر پارەی زیادەی دانراوی حکومەت بووە لە هەژمارە جیاوازەکانی حکومەتدا،بۆ نەبوونی زانیاری تەواو سەبارەت بەو زۆری ئەو داراییەی کە لە هەژمارە بانکییە جیاوازەکاندا هەیە، کە عێراق هێشتا لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە بانکی حکوومی بەش بەشکراوە ، لە مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتی حکومەت و پارەدان، ئەمەش پێویستی بە کارکردنی بەمیکانیزمی ئێستا هەیە، بۆ ئەوەی ئیدارەی دارایی حکومەت، پڕۆژەی دامەزراندنی هەژماری دارایی یەکگرتووی گەنجینەی هەبێت .
هەروەک راشیگەیاند " کە بەپێی ئەو ئەولەویاتانەی کە لە بنەماکانی چاکسازی لە بەڕێوەبردنی دارایی گشتیدا هاتون ، لە بەرنامەی وەزاری حکومەتی عێراقدا دیاریکراون.
جەختیشی کردەوە کە "هەبوونی ژمێریاری لاوەکی وەزارەتەکان، و دامەزراوە حکومییەکان بەم شێوەی ئێستا وایکردووە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی دارایی توانای لێپرسینەوە لە بەدواداچوون بۆ کارە داراییەکان لەدەست بدەن، بۆیە کۆکردنەوەی پارە لە یەک حیسابی گەنجینەی بە واتای کۆکردنەوەی هەموو پارەکانی حکومەت لە یەک حسابدا،کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچووی قەرزکردن، فراوانکردنی قەرز، باشترکردنی سیاسەتی دارایی حکومەت، و لە هەمان کاتدا باشترکردنی چاودێری و لێپرسینەوە لە چوارچێوەی کاری یەکەکانی خەرجکردنی حکومەت، و کەمکردنەوەی گەندەڵی لە دارایی و خراپ بەکارهێنانی پارەی گشتی.
راوێژکاری سەرۆک وەزیران " ئاماژەی بەوەشکرد" دەستپێکردنی دامەزراندنی هەژماری گەنجینەی یەکگرتوو وەک مەرجێکی پێویستە بۆ تەواوکردنی سیستەمی دیجیتاڵی، کە پێی دەوترێت: سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری دارایی یەکگرتوو.