پارێزگاری کەرکوک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر بەئامانجگرتنی ئەفسەرێکی خانەنشین بەبۆمبی چێندراو پێکهێنا

ناوخۆ
  • 3-03-2023, 17:43
  • +A -A

    کەرکوک / INA
    ئەمڕۆ هەینی"ڕاکان سەعید جبوری" پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی پارێزگاکە، دەزگا ئەمنییەکانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوی بەئامانجگرتنی ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی پارێزگاکە بە دانانی بۆمبێکی جێندراو بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیدا.
     "جبوری " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" هێزە ئەمنییەکانمان راسپاردوون تا لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن لە بارودۆخی ڕووداوەکە و ئەنجامەکەشی ئاشکرا بکەن.
    "راکان جبوری" جەختیشی لەوە کردەوە کە متمانەی بە توانای لیژنەکە هەیە بۆ گەیشتن بەئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ڕووداوە تیرۆریستییەکە.
    "پارێزگاری کەرکوک " تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە "ئەم پێشێلکارییە قبوڵکراو نی یە،و پشتیوانی لە هەوڵەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەش دەکات.