بانکی ڕافیدەین وەرگرتنی دینار لە بنکەکانی فرۆشتن لە فڕۆکەخانەی بەغدا رادەگرێت

ئابوری
  • 3-03-2023, 16:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی،بانکی ڕافیدەین بڕیاریدا وەرگرتنی دینار لە فرۆشگای فڕۆکەخانە ڕابگرێت.
     لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە" بانکەکە بە گەشتیارانی بەڕێز ڕادەگەیەنێت کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە ، پڕۆسەی وەرگرتنی دیناری عێراقی لە بانکەکانی فرۆشتن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕادەگیرێت. 
     بانکەکە هێما بۆ ئەوەش دەکات "کە وەرگرتنی دینار سنووردار دەبێت ،لە لقە دیاریکراوەکانی بەغدا، کە بریتین لە (شەقامی فەلەستین - گۆڕەپانی فیردوس - مشتەل - خولی ئەفسەران -محیت -رافیعی - مەعریفە).
     بانکەکە لە راگەیەندراوەکە ئاشکراشیکردوە کە دوای تەواوکردنی پرۆسەی دانانی پارە لە هەر یەک لەو شوێنانەی ئاماژەی بۆ کراوە ، گەشتیار دەبێت دۆلار لە بنکەی فرۆشتنی بانک لە فڕۆکەخانە وەربگرێت.