دوو کەس لە بەغدا بە تۆمەتی تیرۆرکردنی هاوڵاتیان دەستگیرکران

ئەمنی
  • 3-03-2023, 15:52
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ هەینی،دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری کاری تیرۆر لە ناوچەکانی "کەمالیە و فەزیلیە و عوبێدیە لە بەغدا ڕاگەیاند.
     لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی مەیدانی یاریدەدەری وەزیر بۆ کارووباری هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵی و بەپێی ئەو ڕێنماییانەی وەزیری ناوخۆی عێراق، دەزگای هەواڵگری توانی دوو تۆمەتبار لە بەغدا دەستگیربکات.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد وە " پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند لە دەزگای هەواڵگری بووە کە سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی پرۆسەی دەستگیرکردنەکە، هەروەها دانپێدانانیان لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییەوە لەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داوە ، بەپێی ئەو بەڵگە و تاوانکاریانەی کە لەماوەی پرۆسەی دەستگیرکردن دەستی بەسەرداگیراون ، ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .