بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی"هاکان فیدان" ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا، هەوڵەکانی عێراقی بەرز نرخاند بۆ گەیاندنی هاوکاری و کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە"لە پەراوێزی سەردانەکەی جەنابی سەرۆک کۆماری تورکیا " سابت محمد سەعید عەباسی" وەزیری بەرگریی عێراق ، لەگەڵ "هاکان فیدان" ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری هەواڵگری کۆبووەوە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەدات " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا کرد، بەتایبەتی لە لایەنی هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاریدا.
هەر لەبەیاننامەکەدا هاتوە " کە لە میانی دیدارەکەدا "هاکان فیدان" ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ گەیاندنی هاوکاری و کۆمەک بۆ ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە مانگی ڕابردوو تورکیای گرتەوە.