بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پلاندانان سەرجەم ئەو ڕێنمایانەی ئاشکراکرد کە لەلایەن "محەمەد شياع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە سەبارەت بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ئەنجامە سەرەتاییەکانی لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەردەکەون.
"عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجومەنی باڵای دانیشتووان , بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانان و سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماری ناوەندی، مامەڵە لەگەڵ دوو پرسی گرنگدا کرا کە ئەوانیش : یەکەمیان جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە، دووەمیان پەسەندکردنی بەڵگەنامەکەی سیاسەتی نیشتمانی سەردەم بۆ دانیشتوان،
جەختیشی لەوە کردەوە کە "پەیوەندی لە نێوان هەردوو پڕۆژەکەدا هەیە .
"هنداوی"وتیشی : "محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،ڕێنمایی دا بە جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ماوەی ئەمساڵدا .
هەروەک وتیشی"کۆمەڵێک ڕێنمایی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی پلاندانان و ڕێکخراوی ئاماری ناوەندی دەرچوو، کە تیایدا هەردوو لایەن پێویست دەکات ، بە ئامادەکردنی پلانێکی یەکگرتوو بۆ سەرژمێری و دڵنیابوون لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕی و دارایی و لۆجستیکییەکان و دڵنیابوون لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان و دارایی و لۆجستیکییەکان، و وردەکارییەکانی دیکەی پەیوەست بە جێبەجێکردنی سەرژمێرییەکە، و پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردن و جێبەجێکردنی.
هنداوی ئەوەشی خستەروو " سەرژمێری ساڵی 1997 سەرژمێرییەکی تەواو کراونی یە ، چونکە سێ پارێزگا تێیدا بەشدار نەبوونە، هەر بۆیەش سەرژمێرییەکی گەشەسەندوو نی یە ، هەروەها لەلایەن ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانپێدانەنراوە، چونکە ئەو سەرژمێرییە هەموو ناوچەکانی عێراقی تێدا نەبووە و داتاکانی سەرژمێری دەرنەکەوت، هەروەک راشیگەیاند " کە ئەوەی جیاوازی دەکات لە گەڵ سەرژمێری داهاتوو، دەبێتە نۆیەمین زنجیرە لە عێراقدا، سەرژمێرییەکی ئەلیکترۆنی دەبێت، و ئەنجامە سەرەتاییەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەردەکەون، و ئەنجامی وردەکانیشی لە ماوەی سێ مانگدا.
پێشتر "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،مانگی ڕابردوو ڕێنمایی دا بە هەموو توانا و پێداویستییەکان بۆ تەواوکردنی سەرژمێری دانیشتوان لەماوەی ئەم ساڵدا .