بەغداد/INA
دەستەی دەستپاکی ، لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک بەرپرسی پێشووی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی دەکات ، بە تۆمەتی پێشێلکردنی ئەرکەکانیان و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات بە ئەنقەست.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە" بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، لە دادگای کەرخی دووەم فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە دژی سێ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەستەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق دەرکردووە، کە یەکێکیان پۆستی وەزیری گواستنەوەی هەبوە لە کابینەی پێشووی، ئەوە جگە لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتەکە، کە تۆمەتبارن بە حاڵەتی سەرپێچی لە یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی دوولایەنەدا لە نێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و دەستەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە بواری گواستنەوەی سەرنشینەکاندا.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد"دەسەڵاتی فڕۆکەوانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دەستەڵاتی فرۆکەوانی لە وڵاتانی (قەتەر، ئیمارات، ئێران، تورکیا، ئوردن و بەحرەین) بەبێ لێکۆڵینەوەی و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئابووری ئەنجامدراوە، ئەمە جگە لە نەبوونی هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی و کۆمپانیاکانی تری فڕۆکەوانی، بۆ زانینی ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو گەشتانەی کە لە یاداشتەکانی لێکتێگەیشتندا دیاریکراون.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووو" لەبارەی ئەم دۆسیە ، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای دووەمی کەرخ بڕیاریدا تۆمەتباران، بەپێی بڕگەکانی مادەی (331)ی (ق.ع.ع) ژمارە (111ی ساڵی 1969) ی هەموارکراو راپێچی لێکۆڵینەوەی دادگایی بکرێن .