بانکی ڕافیدەین ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی وەرگرتنی دینار لە لقەکان و پێدانی دۆلار دەدات

ئابوری
  • 3-03-2023, 14:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، بانکی ڕافیدەین ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە وەرگرتنی دینار لە لقەکان و پێدانی دۆلار بڵاوکردەوە. 
    لە بەیاننامەیەکی بانکەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"پرۆسەی وەرگرتنی دیناری عێراقی بە مەبەستی پێدانی دۆلار لەو لقانە دەبێت کە بانکەکە لە بەغدا دیاریی کردوون،لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوش ، کە بریتین لە (شەقامی فەلەستین - گۆڕەپانی فیرداوس - مەشتەل - خولی ئەفسەران - محیت - رافیعی - مەعریفە) کە پاشان دۆلارەکە لە بانکەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەردەگیرێت.
     ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەم کارە فراوانکردنی کردنەوەی بنکەی زیاتری فرۆشتنی دۆلارە، لە چوارچێوەی سووککردنی ئەو قەرەباڵغیەیە کە کەتۆتە سەر بنکەکانی فرۆشتنی دۆلار .