بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی،حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی لەسەرجەم فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن کردە پشوی رەسمی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە " کە بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان، یەکشەممەی داهاتوو، کە هاوتایە لەگەڵ ٥ی ئازار لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی هەرێم و ناوەندەکانی خوێندن دەبێتە پشوی فەرمی .