بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی، رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو خستەروو،کە پێشبینی بەرزی و نزمی پلەکانی گەرما و خۆڵبارین دەکات لە ناوچە جیاوازەکاندا.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە کە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ شەممە، ئاسامان لە باشووری ڕۆژهەڵات ، ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور و بایەکی مامناوەندی،بەڵام ئاراستەی بایەکە لە باکووری ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن، رەنگە ببێتە هۆی ڕوودانی زریانی تۆز لە سەرتاسەری وڵات.
سەبارەت بەپلەکانی گەرماش ، دەستەکە ئاماژە بەوەدەکات،کە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاستی وڵات دادەبەزن، لە ناوچەکانی باشوور و باکووری وڵاتیش ، پلەی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
بەیاننانەکە رەوشی کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممەشی خستۆتەروو ، کە لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات ئاسمان هەوەردەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە چاو ڕۆژانی پێشوو بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هاوکات لە ناوچەی باکوریش لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە.
دەستەکە بۆ رەوشی کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە پێشبینی ئەوە دەکات " کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەوەر دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو، هاوکات کەش وهەوای ناوچەی باکور نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەی باشووری وڵاتیش کەش وهەوا نیمچە هەور دەبێت، هەندێکجار دەبێتە هەوری تەواو ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
سەبارەت بە رەوشی کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتووش لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان لەساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت ، هاوکات لە ناوچەی باکور کەش و هەوا نیمچە هەور دەبێت و لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران و هەورەبروسکە، بەگشتی کەش وهەوا هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشوور وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی مامناوەند، شەوانە ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت.