بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی،نرخی دۆلار لەبازاری دراوی عێراقیدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی .
لەگۆرنکاری نرخی ئەمرۆی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی کرین بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 152ھەزار و 200 دینار تۆمارکرا و نرخی فرۆشتنیش بە 152هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ، بڕیاریدا کە گۆرانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش نرخی کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی بە 1300 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بۆ هەر دۆڵارێک 1310 دینار دیاریکرا، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1320 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.