بەغداد/INA
دادگای فیدراڵی ، ئەمڕۆ هەینی ،ئاشکرایکرد کە دەستور ئازادی و پاراستنی مافەکانی بە هاووڵاتی عێراقی داوە .
دادگاکە لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە،دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە " کە دەستووری عێراقی گەرەنتی ئازادیی هاتوچۆ و گەشت و نیشتەجێبوونی بە هاووڵاتی عێراقی داوە، چ لە ناوخۆی عێراق بێت یان لە دەرەوەی عێراق و ئەمەش وایکردوە کە هیچ قسەیەک لەسەر دەرکردنی یاسا بۆ ڕێکخستنی ئەو مافانە نەدات، بەڵکو لە ڕیزی ئەو مافە سەرەتاییانەیە کە بە ئەرک هەژمار دەکرێت، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (44)ی دەستوور.
هەروەها جەختیشی لەوە کردۆتەوە " کە پێویستە هەموو دام ودەزگاکانی دەوڵەت،لە دەسەڵاتەکانی فیدراڵ و هەرێم و پارێزگارەکان ملکەچی ئەم یاسایە بن ، نابێت هیچ شێواز و ڕێکارێک پەیڕەو بکەن کە ببێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتی عێراقی بێبەش بێت لەو مافانە، بەتایبەتی کە مادەی (23 / سێیەم / أ) لە دەستووری کۆماری عێراق ڕێگەی بە عێراقی داوە ببێتە خاوەنی خانوو و موڵک لە هەرشوێنێکی عێراقدا بێت ، ئەمەش داوا دەکات هیچ یاسا و ڕێسا و ڕێنماییەک دەرنەچن کە پێچەوانەی بڕگەکانی ماددە دەستوورییەکان بن ، کە ئەم برگەیە لەگەڵ پەیمان و بەیاننامە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئازادی هاتووچۆ و گەشت و نیشتەجێبوون یەکدەگرێتەوە.
لەبەشێکی تردا ئەوە دەخاتە روو "دەستەبەرکردنی ئازادی کەسێک بۆ گواستنەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە لەناو وڵاتەکەیدا، بەشێکە لە چەمکی گشتی ئازادی کە دەستووری وڵاتانی جیهان، وەک لە و لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی پێکراوە دەستەبەری کردوە وەک ئازادی تاک،لە نێو ئەو بنەمایانەی کە لە دەستووری کۆماری عێراق لە ساڵی 2005 لە مادەی (٤٤)ی دەستوردا هاتووە، ئازادیی جووڵە و سەفەر و ژیانی عێراقییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ئازاد کراوە و قبوڵی دەربەدەری و دیپۆرتکردنەوە و بێبەشکردن لە گەڕانەوە بۆ نیشتمان ناکرێت بەهەر هۆکارێک بێت ، کە یەکێکە لەو مافە سەرەتاییانەی کە دەبێت گەرەنتی بکرێت و سەرپێچییان لێ نەکرێت،و مافی هاووڵاتی بۆ بەدەستهێنان و هەڵگرتنی پاسپۆرت ڕەنگدانەوەی ئازادی کەسی خۆی و دەربڕینی مافی هاووڵاتیبوونی خۆیەتی.
هەروەک روونیشیکردۆتەوە "کە پاسەپۆرت بەڵگەنامەیەکە لەلایەن دەوڵەتەوە بە عێراقییەکان دەدەرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت مافە دەستورییەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق و گەڕانەوەی بۆی، هەربۆیە بێبەشکردن و زەوتکردنی پاسۆرت پێشەلکردنی زەقی ماددە دەستورییەکانە.